KDC

ئوسترالیا: نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆبوونەوەیەکی گرنگی کرد

لە پێناو کاراکردن و بنیاتنانەوەی کۆمەڵە و رێکخراوە کوردییەکان لە باشووری ئوسترالیا، نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە باشووری ئەو وڵاتە، بەشداری کۆبوونەوەیەکی لەسەر ئەو پرسە کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێککەوتی ٢٠٢٢/٩/٥، فەخرەدین گەرمیانی نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا، بەشداری کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە کاراکردن و بنیاتنانەوەی کۆمەڵە و رێکخراوە کوردییەکان کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا چەند کەسایەتیەک دیاری شاری ئەدەلایدی باشووری ئوسترالیا تێیدا بەشداربوون و، بە ئومێد بوون بۆ دووبارە ژیاندنەوەی کۆمەڵە و لۆبی کوردی لە ئوسترالیا و، دەستپێکردنی چالاکییەکان بۆ خزمەتی ڕەوەندی کوردی و بەشداریکردن لە چالاکی جۆراوجۆر، کە دۆزی گەلەکەمان بباتە پێشەوە و زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەنێو کوردانی ھەرچوار پارچەی کوردستان و کۆمەڵگەی ئوسترالیا.

جێی باسە، ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا، وەک دەسپێک، دەستەیەک بۆ خۆ ئامادەکردن بەمەبەستی بانگھێشتکردنی ژمارەیەکی زیاتر بۆ ئامادەکردنی چۆنێتی دەستپێکردنی بەرنامەی کارکردن دیاری کران

___

بەلجیکا: پلاتفۆرمی دۆستایەتیی کوردستان و ئەورووپا هاتنە ژێر چەتری کۆنفیدراسیۆنەوە

nusar1

فڕۆکەخانەی هەولێر لەسەر بەکار هێنانی زمانی کوردی لەناو فڕۆکە ڕوونکردنەوە دەدات

KDC

سوید: یادی 35 ساڵەی بۆردومانی هەڵەبجە بەچەکی کیمیایی لەپەرلەمانی ئەو وڵاتە کرایەوە

nusar1