KDC

سەرۆک بارزانی : مامەڵەکردن لەگەڵ لێکەوتە خراپەکانی لۆزان تەنیا لەسەر شانی گەلی کوردستان نییە

سەرۆک بارزانی لەبارەی بەڕێوەچوونی دیداری یەکەمی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە لۆزانی سویسرا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “جێگەی خۆشحاڵییەكی زۆرە لەو ململانێیە دوورودرێژ و سەدساڵەیەی لەنێوان حكوومەتەكانی ناوچەكە و گەلی كوردستاندا دروست بووە، بە هیچ شێویەك گرفتەكان ڕەنگی ناكۆكیی نەتەوەیی نەگرتووە.”

پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی، لەلایەن شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی خوێندرایەوە، کە تێیدا هاتووە: “جێگەی خۆشحاڵییەكی زۆرە لەو ململانێیە دوورودرێژ و سەدساڵەیەی لەنێوان حكوومەتەكانی ناوچەكە و گەلی كوردستاندا دروست بووە، بە هیچ شێویەك گرفتەكان ڕەنگی ناكۆكیی نەتەوەیی نەگرتووە و كورد هەمیشە لەنێو نەتەوەكانی ناوچەكەدا دۆست و هاوسۆزی گەورەی هەبووە.”

سەرۆک بارزانی دەڵێت، “گرفتی سەرەكیی گەلی كوردستان لەگەڵ ڕژێمەكان و سیاسەتی هەڵە و سەركوتكاری و دیكتاتۆرییەتدا بووە نەك نەتەوە و گەلانی ناوچەكە. بیریشمان نەچێت مامەڵەكردن لەگەڵ لێكەوتە خراپەكانی لۆزان و ڕاستكردنەوەی هەڵەكان تەنیا لەسەر شانی گەلی كوردستان نیە ،بەڵكو دەبێ دەوڵەتانی ناوچەكە و زلهێزەكان و ئەو وڵاتانەی لە هاوكێشە نێودەوڵەتییەكاندا كاریگەرییان هەیە و هەروەها ڕێكخراوە ناحكوومەییەكان و ناوەندە ئاكادیمی و كۆمەڵایەتی و چالاكوانان و كەسایەتییە جیهانییەكان لە دروستكردنی چوارچێویەكی ئاشتیانە و دیموكراتیانە و نیازپاكانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەشدار بن.”

وەکو ئەوەی سەرۆک بارزانی باسی دەکات، “رەوندی كوردستانی لە دەرەوەی وڵات دەتوانن ڕۆڵێكی یەكجار گەورە لە ناوەندە سیاسی و كۆمەڵایەتی و زانستییەكانی وڵاتان ببینن، ئەوەش بە ئاراستەی ناساندنی دۆزی كورد و گەیاندنی ڕاستییەكان و بەرگریكردن لە مافەكانی گەلی كوردستان و پەیداكردنی زۆرترین دۆست و لایەنگر لەناو خەڵكی وڵاتانی تر و كەمكردنەوەی لێكەوتەكانی ئەو زوڵمە مێژووییەی لە كوردستانیان كراوە. بە دڵنیاییەوە ئەوە ئەركێكی پیرۆزیشە و جێبەجێكردنی ئەو ئەركەش پێویستی بە برایەتی و هاوبەشی و پێكەوەیی هەمووتانە. لەو ئەركەدا پێویستە دەستبەرداری بەرژەوەندییە بەرتەسكەكان بن و كوردستان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەكی تر ببینن.”

لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: “هیوادارم ئەو دیدارە گرنگە دەرئەنجامی بەسوودی هەبێت و ڕاسپاردە و بەرچاوڕوونیی لەسەر چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ كاریگەری و لێكەوتەكانی ڕێككەوتننامەی لۆزان، بداتە هەموو لایەكمان و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم

___

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە هانۆڤەر دادەمزرێت

KDC

سەرۆکی مۆساد لەسەر گەڕانەوەی ئێران بۆ گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ناوەکی قسەی هەیە

KDC