KDC

زیاتر لە 10 هاووڵاتی کورد لە سنە دەستگیر دەکرێن

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە شاری مەهاباد زیاتر لە ١٠ هاووڵاتی کوردیان دەستگیرکرد.

بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی9ی2021، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەهاباد، زیاتر لە ١٠ هاووڵاتی کوردیان دەستگیرکردووە.

هەتا ئێستا ناسنامەی 8 کەس لەوانەی دەستگیرکراون ئاشکرابوون، کە بریتین لە، ئاکام سەرکانی، محەمەد سیاقۆڵ، شۆڕش کورانی، موختار نەبی، ڕەحمان دان زی، مەحموود یاڵاچاکی، جەلال کامێشانی و فەرهاد ڕەحیم مەلا.

ئەو هاووڵاتییانە بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستگیرکراون و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

___

لیتوانیا هێزی کۆنترۆڵی سنووری لەگەڵ بیلاڕووس پتەوتر دەکات

KDC

ئەمەریکا: دامەزراندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ولایەتی واشتن

Harmn

شفا بارزانی پیرۆزبایی لە کوردە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید دەکات

Xelan