KDC

لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا پەیامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستان گەیەندرایە پەرلەمانی نەرویج

لە 9یەمین ساڵوەگەڕی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستاندا، نوێنەرانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و فیدراسیۆنی گەنجان لە نەرویج، لە باڵەخانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە ئۆسلۆ، پەیامی فەرمیی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانیان ڕادەستی پەرلەمانتارێکی باڵای پارتی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە کرد.

ئەمڕۆ هەینی 25ی 9ی 2026، شاندێکی هاوبەشی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستان و فیدراسیۆنی گەنجانی دیاسپۆرا، سەردانی پەرلەمانی نەرویجیان کرد و لەلایەن فرۆدە یاکۆبسن، پەرلەمانتاری پارتی کرێکاران و بەرپرسی ئەو پارتە لە شاری ئۆسلۆ، پێشوازییان لێ کرا و یاداشتی فەرمیی کۆنفیدراسیۆنەکەیان پێشکەش کرد.

یاکۆبسن لە میانی وەرگرتنی یاداشتەکەدا بەڵێنی دا کە پەیام و داواکارییەکانی کۆمەڵگەی کوردی بە تەواوی نوێنەرانی پەرلەمانی نەرویج بگەیەنێت، هاوکات پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە مێژووییەی لە گەلی کورد کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویج کرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هێنانەئارای ئەم گفتوگۆ دیپلۆماسییە.

ئەم هەنگاوەی کۆمەڵگەی کوردی لە نەرویج، بەشێکە لە هەڵمەتێکی دیپلۆماسیی هاوکات و بەرفراوان کە لەلایەن کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستان لە چەندین پایتەخت و شاری گرنگی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت، لە 25ی ئەیلولی ساڵی 2017دا، گەلی کوردستان لە ڕیفراندۆمێکی مێژووییدا بە زۆرینەی ڕەها دەنگی بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی دا، ساڵانە لەم ڕۆژەدا ڕەوەندی کوردستانی لە ڕێگەی دیدار و گەیاندنی پەیام بە پەرلەمان و ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی ئەوروپا، بەردەوامی بە خەباتی مەدەنی دەدەن بۆ بەدەستهێنانی مافی چارەی خۆنووسین.

___

ئەگەری هەیە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئافرەتێک ببێتە سەرۆک وەزیرانی سوید

KDC

پلانی حکومەتی بەریتانیا بە ناردنی کۆچبەران بۆ ڕەوەندا ڕووبەڕووی ڕەخنەی یاسایی و مرۆیی بۆتەوە

Harmn

ڕووسیا و چین کۆبوونەوە

Harmn