KDC

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا :سەپاندنی سزای پێشوەختە بەسەر ڕووسیا بەدورنازانن

لیندا تۆماس گرینفیڵد نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتوەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا کە تایبەت بە ھەڕەشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین بەڕێوەدەچێت، ئەمریکا و تەواوی وڵاتانی تری ئەندام لە ئەنجومەنەکە یەک دەنگن و پێوەکەوە داوا لە روسیا دەکەن ھەڵوێستەکانی رون بکاتەوە، فشاری توندیش دەخرێتە سەر مۆسکۆ بۆئەوەی کۆتایی بە ھەڕەشەکانی بھێنێت لەسەر ئۆکراین.

ئەوە لەکاتێکدایە نیکۆلای باترۆشیف سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا ھۆشدارییەکانی وڵاتانی خۆرئاوای لەبارەی ھەوڵی داگیرکردنی ئۆکراین لەلایەن روسیاوە رەتکردۆتەوە و دوپاتیکردۆتەوە مۆسکۆ بە نیازی ھەنگاوێکی لەو شێوەیە نییە و نایەوێت ھیچ جەنگێک ھەڵبگیرسێنێت.

“رۆبەرت مینیندیز” ئەندامی لیژنەی کاروباری نێودەوڵەتی لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاش رایگەیاندوە، بەھۆی ئەو ھەڕەشانەی لەسەر ئۆکراین دروستیکردوە، سەپاندنی سزای پێشوەختە بەسەر روسیا بە دور نازانن.

___

کەشو هەوا و ووزە و ڤاکسین بۆ هەمووان تەنگژەیی بەردەم کۆبوونوەی لوتکەیی G20

KDC

کۆڵن: شفا بارزانی بۆ کوردانی بەشداربووی ئاهەنگی نەورۆز: سەرۆک دڵخۆشە پێتان

nusar1

ئەبوغەیت ئیدانەی کردەوە تیرۆیستییەکەی هەولێر دەکات

nusar1