KDC

یۆنان چەندین کۆچبەر ناچار بە گەڕانەوە بۆ کەناراوەکانی تورکیا دەکات

چەندین کۆچبەر کە لەسەر بەلەمی پلاستیكی و بەلەمی رزگارکردن بوون، لەلایەن ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە ناچارکرابوون بڕۆنەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، لە نزیک کەناراوەکانی شارۆچکەی مارماریسئ سەر بە پارێزگای موغڵای باشووری رۆژئاوای تورکیاوە ڕزگار کران.

فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، دوای گەیشتنی زانیاری لەسەر بوونی کۆچبەر لەسەر بەلەمی پلاستیكی و بەلەمی رزگارکردن لە چەند کاتێکی جیاوازدا و، لە نزیک کەناراوەکانی شارۆچکەکە، بەلەمی تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان ئاڕاستەی ئەو ناوچانە کران و، تواندراوە 72 کۆچبەر رزگار بکەن.

ئەوەش هاتووە، کە کۆچبەرەکان گه‌یه‌ندراونەتە‌ سه‌ر وشكانی و رێککارەکانیان ته‌واو كراوە و، رادەستی فەرمانگەی کۆچی پارێزگاکە کراون.

جێی باسە، کۆچبەرێکیش بە گومانی قاچاخچێتی، کە لە نێویاندا بووە، بە گومانی قاچاخچێتی دەستگیرکراوە

___

سیناتۆرێکی ئەمەریکی داوای تیرۆرکردنی پۆتین دەکات

Harmn

لە کێبەرکێەکانی زۆرانی قارەمانی وڵاتی نۆروێژ ، دوو کوردستانی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

KDC

ئاڵۆزییەکان لەسەر سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا زیاتر دەبن

KDC