KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ـ ئەوروپا بەرەو کۆتاییەکانی کۆرۆنا دەڕوات

بەرێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهان لقی ئەوروپا هەواڵە خۆشەکەی بە هاوڵاتیانی ئەوروپا ڕاگەیاند ،کە پەتایی کۆرۆنا بەهۆی ڕێژەی بەرزی وەرگرتنی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا و هەروەها نەمانی وەرزی ساردی زستان ،ئەوروپا بۆ کۆتاییەکانی پەتایی کۆرۆنا دەڕوات

بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەمرۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند، دوای دوو ساڵ لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19، ئەوروپا بەرەو کۆتاییەکانی ئەم پەتایە هەنگاو دەنێت ،ئەوەش بەهۆی زۆری ڕێژەی ڤاکسین وەرگرتن ، بڵابوونەوەی شێوەگۆراوی نوێ ئۆمیکرۆن کە مەترسیدار نەبووە و نزیکبونەوەی کۆتایی سەرمایی زستان بووە

هانس کلۆگ، بەڕێوبەری لقی ئەوروپایی ڕێکخراوی ناوبراو بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند :ئەم چوارچێوەیە کە پێشتر نەمانبینیوە لە ماوەی ئەم نەخۆشییە، وامان لێدەکات کە ڕووبەڕووی ئەگەری ئارامیەکی درێژ ببینەوە
ئەم ماوەیەی خۆپارێزی پاراستنێکی باڵابوو ،دەبێت وەک ئاگربەستێک ببینرێت کە ئاشتییەکی بەردەواممان بۆ بهێنێت

جێی باسە وڵاتی دانمارک تەواوی ڕێکارەکانی خۆپارێزی هەڵوەشاندەوە ،و وڵاتانی بەریتانیا و فەڕەنسا و سویسرا ڕێکارەکانی خۆپارێزیان سوک کردووە ئەگەری زۆرە تا کۆتایی ئەم مانگە ژیانی ئاسایی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بگرێتەوە

سۆران حەسەن

___

بە هۆی بەفرێکی زۆرەوە رێگای چەندین گوندی کوردستان داخراون

KDC

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دووەم کۆربەندی وەرزی پەیماننامەکانی دابەشکاری سازکرد

nusar1

گەنجێکی کوردی دانیشتووی بەریتانیا دەکوژرێت 

KDC
KDC

FREE
VIEW