KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە وێبنارێکی لەسەر بیری توندڕەوی سازدا

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە ناونیشانی راستکردنەوەی چەمک و دەستەواژەکانی گرووپە توندڕەوەکان و سەرچاوەی هزرییان، هاوکات ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی، وێبنارێکی لە رێی بەرنامەی زوومەوە بۆ بەڕێز ئیبراهیم محەمەد تاهیر عبدالرحمن بەرزنجی  ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوە و دیراساتی وەزارەتی ئەوقاف ساز کرد، کە تێیدا بەشێک لە ئەندامانی ناوەندەکەش تێیدا بەشدار بوون.

وێبنارەکە کاتژمێر 9ی شەو بە کاتی کوردستان دەستی پێکرد و چەند کاتژمێرێکی خایاند، سەرەتا بەڕێز ئیبراهیم محەمەد تاھیر عبدالرحمن بەرزنجی ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوە و دیراساتی وەزارەتی ئەوقاف، تیشکی خستە سەر ئەو کتێب و بیروبۆچوونی ئەو کەسانەی هۆکاری سەرەکی بیری توندڕەوی ئیسلامین، هاوکات مەترسی خۆیشی لەمەڕ هێنان و بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە کتێبانە کرد بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستەڕوو کە دەبێ وەزارەتی رۆشنبیری رێگری لە چاپکردن و بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە کتێبانە بگرێ، کە دەبنە هۆی بیری توندڕەوەی.

دواتریش دەرگای پرسیار بە رووی بەشدار بوواندا کرایەوە و، بەشێک لە ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە پرسیار و سەرنجەکانیان بەرنامەکەیان فراوانتر کرد و، لەلایەن ئیبراهیم محەمەدەوە وەڵامی پرسیارەکانیان درایەوە.

___

ژمارەی منداڵە ئاوارەکانی جیهان لەساڵی 2021,زیاتر لە 25ملیۆن دەبێت

Harmn

لە شاری ئۆستەندی بەلجیکا مەراسیمێک بۆ پیرۆزکردنی ڕۆژی دایک رێکخرا

Karzan

نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی ناوچەی ئارام لە ئەفغانستان کۆدەبەبێتەوە

KDC