KDC

یەکێتی ئەوروپا بەبڕی نیو ملیار یۆرۆ هاوکاری زیاتری سەربازی ئۆکرانیا دەکات


لە نوێترین پێشهاتەکانی شەڕی چل و یەکەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا دژ بەئۆکرانیا ،ڕۆژ بەڕۆژ هاوکارییەسەربازی و مرۆییەکان بۆ ئۆکرانیا زیاتر دەبن و کۆمەڵە سزاو بڕیار نوێ دژ بە ڕوسیا دەردەچێت

لەمبارەوە شارل میشاڵ سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە تویتەرێکدا ئاشکرای کرد ،کە جۆزیف بۆرێڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا پێشنیاری هاوکاری سەربازی زیاتر ئۆکرانیا بەبڕی نیو ملیار یۆرۆ دەکات
ئەمەو میشاڵ سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا پشتگیری پێشنیارەکەی بۆرێڵی کردووە و هاوکات ڕایگەیاند لەگەڵ گەیشتنی بۆ پەرلەمان ڕاستەخۆ پەسەند دەکرێت

جێی باسە لە سەرەتایی جەنگی ڕوسیا دژ بەئۆکرانیا ،یەکێتی ئەوروپا بڕی هاوکارییە سەربازی و مرۆییەکانی بەبڕی 1,5ملیار یۆرۆ پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە

هەروەها یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی پێنجشەممە قەدەغەی هاوردەی خەڵوزی ڕوسیی ڕاگەیاند ، بڕیاری دا بەندەرەکانی ئەوروپا بۆ کەشتییە ڕووسییەکان دابخرێت وەک بەشێک لە پاکێجی پێنجەمی کۆمەڵە سزاکانی دژ بە مۆسکۆ هاتووە

سۆران حەسەن

___

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداریی نزای پەرلەمانی ئەوروپای کرد

Harmn

لەندەن : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی یادی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلامی کردەوە

Harmn

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یابان لەگەڵ جێگری بەرپرسی گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی یابان کۆبوونەوە

Harmn