KDC

کۆڵبەرێک کوژرا

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، كۆڵبەرێكی خەڵكی بانە لە كاتی كۆڵبەری لە سنوورەكانی ئەو شارە بەدەسڕێژی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژرا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە 20-6-2021 لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی جێگیر لە بنكەی هەنگەژاڵی بانە كۆڵبەرێك كوژراوە.

ئاشكراشكرد، كۆڵبەرەكە ناوی “سەعدوون ئەحمەدی” تەمەن ٢٧ ساڵانە و خەڵكی بانەیە و لەلایەن یەكێك لە فەرماندەكانی بنكەی هەنگەژاڵ كوژراوە.

___

وڵاتی دانیمارک سەرکەوت بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا

KDC

بەلجیکا: ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەشداری کۆبوونەوەی ناوەند و کۆمەڵە کوردییەکان دەکات

Harmn

کوردێکی دیکەی رۆژهەڵات بریندار دەکرێت

KDC