KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە برۆکسل ڕێوڕەسمی یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی ساز دەکات

ناوەندی ڕەوەندی کوردستان – برۆکسل بە بۆنەی تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا، ڕۆژی یەکشەممە 22/11/2026 ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە پایتەختی بەلجیکا ساز دەکات و بە گەرمی بانگهێشتی ڕەوەندی کوردی و دۆستانی کوردستان دەکات بۆ بەشداریکردن لەم بۆنەیەدا.

بەگوێرەی بانگهێشتنامەی فەرمیی دەستەی سەرۆکایەتیی ناوەندی ڕەوەندی کوردستان – برۆکسل، کە بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی و زمانی ئینگلیزی بڵاو کراوەتەوە، ڕێوڕەسمی یەکەمین ساڵیادی ناوەندەکە بۆ ماوەی ساڵانی 2025 تا 2026، لە کاتژمێر 14:00 تاوەکو 18:00ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت، شوێنی ڕێوڕەسمەکەش لە بارەگای ناوەندەکە لە شاری برۆکسل، بە ناونیشانی Schildknaapsstraat 47, 1000 Brussels دەبێت.

دەستەی سەرۆکایەتیی ناوەندەکە لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئامادەبوونی میوانان و بەشداربووان لەم بۆنە تایبەتەدا مایەی شانازی و دڵخۆشییانە و جوانی و شکۆیەکی زیاتر بە ڕێوڕەسمی ساڵیادەکە دەبەخشێت.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستان – برۆکسل لە ساڵی 2025دا لە پایتەختی بەلجیکا و ناوەندی سەرەکیی دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەورووپادا دامەزراوە، ئامانجی سەرەکیی ناوەندەکە کۆکردنەوەی کوردانی تاراوگە، پاراستنی زمان و کولتوور و ناسنامەی نەتەوەیی، هاوکات بنیاتنانی پردێکی بەهێزی پەیوەندیی کولتووری، کۆمەڵایەتی و دیپلۆماسییە لە نێوان ڕەوەندی کوردی و کۆمەڵگە و دامەزراوە ئەورووپییەکاندا.

لە ماوەی یەکەم ساڵی کارکردنیدا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستان – برۆکسل وەک چەترێکی کۆکەرەوە بۆ ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا و ئەورووپا ڕۆڵی گێڕاوە و لە ڕێگەی ڕێکخستنی چالاکیی کولتووری و کۆمەڵایەتی و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ناوەندە ئەورووپییەکان، هەوڵی بەهێزکردنی پێگەی ڕەوەندی کوردی و ناساندنی کولتوور و دۆزی کوردستانی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوە.

 

___

کۆڕبەندی ئابووریی هەرێمی کوردستان و مورسیا لە ئیسپانیا سازکرا

Karzan

فەرەنسا: کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوه

Harmn

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد

Harmn