KDC

شارەوانی سوید پەنا دەباتە بەر “دەنگی ترسناک” بۆ کەمکردنەوەی کۆبوونەوەی شەوانەی هەرزەکاران

لە بەرامبەر زیادبوونی دیاردەی کۆبوونەوەی شەوانەی گەنجانی سوید لە گەراجی ئوتۆمبێلەکاندا، شارەوانی سکێلفتێ، لە پێناو کەمکردنەوەی دیاردەکە، ئامێری دەنگی تۆقاندنی ئامادە کردووە.

ئەو شێوازە لەسەر بنەمای گواستنەوەی دەنگێکی ترسناکە لە فریکوێنسێکی دیاریکراو لە ڕێگەی ئامێرێکەوە، کە لە شوێەکە هەڵواسراوە، هەموو هەوڵێکی شارەوانی بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی کۆبوونەوەی شەوانەی گەنجەکانە، لە کاتێکدا پێشتر چەندین رێی دیکەیان بۆ ئەو دیاردەیە گرتە بەر،بەڵام شکستیان هێنا.

شارەوانییەکە پێشتر پلەی گەرمای گەراجەکەی کەمکردەوە و ژمارەی پەیوەندییە کارەباییەکانیشی کەمکردەوە، بۆ ئەوەی گەنجان نەتوانن مۆبایلەکانیان بارگاوی بکەن، ئامێرەکانی تۆقاندنی دەنگی لە وڵاتانی وەک ئینگلتەراش بەکارهاتوون.

ئەم جۆرە ئامێرەش لە هەندێ شوێنی ستۆکهۆڵم بە کار دەهێنرا، بەڵام ئەو شێوازە لەلایەن هەندێ لە دانیشتوانەوە ڕەخنەی زۆری لێ گیرا، ئەوەش بەهۆی ئەو دەنگە تۆقێنەرەی کە هەیەتی.

___

هەورامان علی تۆفیق .. خاوەن ئەزموون و دیدگەی جیاواز بۆ ڕاگەیاندن

nusar1

پەنابەرێکی نابینا بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ ئیسپانیا هەڵوەشێندرایەوە

nusar1

کاریگەری بە خێوکاران یان سۆشیال میدیا لە نەوەی داهاتوو…

nusar1
KDC

FREE
VIEW