KDC

فیلم فێستیڤاڵی پەنابەران لە فینلەند

بە بەشداری ژمارەێکی بەرچاو سینەماکار سێھەم خولی فیلم فێستیڤاڵی پەنابەران لە ھێلسینکی پایتەختی فینلەند بە پەخشی فیلمی سەفەری ئەبولی، بەرھەمی دەرھێنەری کورد یاسەمەن شەریف مەنێش دەستی پێکرد.

ڕەسوڵ خۆڕەم کوردی دانیشتووی ھێلسینکی لەم بارەوە وتی: فیلمەکانی نۆ رۆژ لە ڕەقە، مەریەم و خۆڕی ساڵ بە ناوەرۆکی کوردستان و بە زمانی کوردی بەشداری سێھەم خولی ئەم فێستیڤاڵەن.
ناوبرا لە درێژەدا رایگەیاند: فیلمی خۆری ساڵ لە دەرھێنانی ڕەسوڵ خۆڕەم کە باس لە کاریگەری دۆخی کوردستان لە سەر ژیانی رۆژانەی پەنابەران دەکات وێرای نزیک 25 فیلمی تر کە بەرھەمی سینەما کارانی فینلەندی و پەنابەرن لە رۆژانی 13.10-15.10 لە سینەما ئۆریۆن پەخش دەکرێن.
مەبەستی لە بەرێوەبردنی ئەم چالاکیە پشتگری کردن لە سینەماکارانی پەنابەر و ھاوکاتیش ئاشنا کردنی زیاتری فینلەندیەکانە بە بارودۆخی ئەو وڵاتانەی پەنابەر لێی لە دایک بووە.

___

لەجیهاندا 10 دەوڵمەندترین کەس سامانیان بەشێوەیەکی سەرسورهێنەر بەرزبۆتەوە

Harmn

دکتۆر عەلی گۆران: سیستمی تەندرووستی هەرێم پاشماوەی بەعسە و بەسەرچووە، پێویستە بونیاد بنرێتەوە

KDC

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد

Harmn