KDC

ئەڵمانیا: بە تاوانی قاچاخچێتی سزای بەسەر دوو پۆڵەندیدا دەسەپێنێت

دادگایەکی ئەڵمانیا سزای زیندانیکردنی بەسەر دوو هاوسەری پۆڵەندیدا سەپاند، ئەوەش بە تاوانی گەیاندنی 16 کۆچبەر لە بیلاڕووسەوە بە ڕێگەی پۆڵەندا بۆ ئەڵمانیا، کە لە دۆخێکی نامرۆڤانەدا بووە، بەو پێیەی ئەو کەسانە خراونەتە نێو پاسێکی بچووک.

دادوەرەکە لە کاتی سزادانیان، پیاوەکەی بە سێ ساڵ و، هاوسەرەکەیشی ە دوو ساڵ و چوار مانگ سزا دا، هاوکات دەریشکەوت کە پیاوەکە مۆڵەتی شۆفێری نییە.

ئەو دوو هاوسەرە دانیان ناوە بە گواستنەوەی 12 گەنج و چوار منداڵی عێراقییان، لە بیلیستۆکی سنووری بیلاڕووسەوە بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا، لە کاتێکدا ئەوان لە بنەڕەتدا دوکانێکی سەوزەیان لە وارشۆ هەیە.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، ئەو کۆچبەرانە نزیکەی 100 هەزار یۆرۆیان بۆ گەیشتنیان بە ئەڵمانیا داوە بە ئەڵقەیەکی قاچاخچییەتی مرۆڤ.

___

ئەو تەمەنەی زیاتر توشی ئۆمیکرۆن دەبن ئاشکرا کرا

nusar1

پەیامی کۆنفدراسیۆن بەبۆنەی تێپەڕێنی 9 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی شنگال

nusar1

پرۆفایلی یانەی بەرشەلۆنە

nusar1
KDC

FREE
VIEW