KDC

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە

بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی کۆچییەوە، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان و کوردستانیانی دیاسپۆرا دەکات.

ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

 

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

 

بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان، بەتایبەتیش ڕەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا دەکەین.

ساڵی خێر و بەرەکەت، سەقامگیری و ئارامی بێت بۆ نیشتمانەکەمان و مرۆڤایەتی بەگشتی، لەخوای گەورە داواکارین ئەم بۆنەیە بکاتە هەوێنی پتەوبوونی زیاتری گیانی تەبایی، لێبوردەیی و یەکڕیزی لە نێوان هەموو لایەکماندا لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگەکەمان.

هەموو ساڵێک لە خێر و خۆشیدا بن.

 

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی
15ی حوزەیرانی 2026ی زایینی
29ی زیلحجەی 1447ی کۆچی

 

___

ئەڵمانیا: ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری ئێزیدییەکان مەراسیمی یادی هەشت ساڵەی کۆمەڵکوژی شەنگال دەکەنەوە

Harmn

پەرلەمانی بەلژیکا کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی بە جینۆساید ناساند

KDC

یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا

Harmn