KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە ئەڵمانیا لەگەڵ کۆمکار و کۆمەڵەی خۆبوون کۆبووەوە

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە ئۆفیسی خۆی و لە شاری دۆسلدرۆفی ئەڵمانیا بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی لەگەڵ کۆمکار و کۆمەڵەی خۆبوون کۆبووەوە و، لە ئەنجامدا بڕیار درا کە بۆ مانگی ئادار کاروچالاکییەکانیان پێکەوە ئەنجام بدەن.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لەسەر پرسی کارکردنی پێکەوە و ھەماھەنگی زیاتر و، ڕێکخستنی کار و چالاکییەکانی مانگی ئادار، ناوەندی ڕەوەندی کورد لە شاری دوسلدرۆفی وڵاتی ئەڵمانیا و لە ئۆفیسی خۆی، میوانداری نوێنەرایەتی کۆمکار لە شاری کۆڵن و، کۆمەڵەی خۆبوون لە شاری بۆن کرد، بە بەشداربوونی بەشێک لە ئەندامانی ناوەندی ڕەوەندی کورد، چەند کاتژمێرێک کۆبوونەوە ئەنجامدرا و، چەندین پرسی وەک ھاوئاھەنگی و کاری ھاوبەشی ڕێکخراوەکان بۆ ئایندە و، ئەنجامدانی زۆرێک لە چالاکییەکان، بە تایبەت بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی مانگی ئادار .

دواتر چەند پرسی ڕێکخراوەیی و کاری پێکەوەبوون و پلانی ئایندەیی، لەبەر فراوانبوونی کار و چالاکییەکان و ڕێکخستنەکان و کردنەوەی دەرگا بۆ گشت ڕێکخراو و کۆمەڵە کوردییەکان لە ئەڵمانیا، وە زۆر پرسی دیکەش قسەیان لەبارەوە کرا.

___

هەزاران کۆچبەر لە ڕێگەی بیلاروسەوە دەگەنە ئەڵمانیا

KDC

پەرلەمانی بەلجیکا کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکانی بەفەرمی ناساند

KDC

ئەڵمانیا بە دوای سزای نوێدا دەگەڕێت بۆ بیلاڕوس

KDC
KDC

FREE
VIEW