KDC

لە ماوەی دوو مانگدا ئیتڵاعاتی ئێران زیاتر لە ١٠٠ چالاکوانی کوردی دەستگیر کردووە

لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ۱۰۷ چالاکوانی کورد لەپارێزگا جیاجیاکانی کوردستانی ئێران، لە لایەن هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کراون.


بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی ناوەندی ئامار وبەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا، نزیکەی ۱۰۷ کەس لەچالاکوانانی کوردی شارەکانی ئیلام، کرماشان، سنه وورمێ، لە لایەن هێزەکانی ئێتڵاعاتی سوپای پاسداران وئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستگیر کراون.


بەپێی زانیارییەکان، زۆربەی چالاکوانە کوردەکان، بەتۆمەتی چالاکی سیاسیی و هاوکاری لەگەڵ حیزبەکانیکوردستان دەستگیر کراون، تێیاندا پێنج ئافرەت ومێرمنداڵێکی تەمەن ۱۷ ساڵەش لە نێو گیراوەکاندان.

___

ئیتالیا 28 ھەزار یۆرۆ بەوکەسانە دەدات لە کالابریا نیشتەجێ بن

KDC

هاووڵاتییەکی شاری دیواندەرە دەستگیر دەکرێت

KDC

بۆ چارەکردنی کێشەی پەنجەمۆر لیمۆ بەکار دەهێندرێت

KDC