KDC

لەسەر دەربڕینی ناڕەزایەتی کوردێک سزا دەدرێت 

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 2019ی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو و سزای بەندکرانیشی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی رەوانەی گرتووخانەی شارەکە کرا.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەعدی ئەحمەد پووری، هاووڵاتی خەڵکی گوندی گەردیگلانی بۆکان، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای 6 مانگ دەستگیکرانەکەی بۆ گرتووخانەی ناوەندی ئەو شارە گوازرایەوە.

سەعدی ئەحمەد پووری، ساڵی 2019 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان، دەستبەسەرکرا و دوای ماوەیەک بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

سەعدی ئەحمەد پووری، دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی بۆکان بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی گشتی، سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاند، دواتر ئەو سزایە لە دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە بۆ 6 مانگ بەندکران کەم کرایەوە

___

بەلجیکا: فدراسیۆنیی ڕەوەندی کوردستانی مەراسیمێکی بۆ سەرخستنی کاندیدێکی کورد ڕێکخست

Harmn

بەریتانیا: پۆلیس چوار کەسی بەتاوانی بازرگانیکردن بە کۆچبەرانەوە دەستگیرکرد

Harmn

ئیتالیا 28 ھەزار یۆرۆ بەوکەسانە دەدات لە کالابریا نیشتەجێ بن

KDC