KDC

نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پرسەی عومەر میرانی کرد

ئەندامێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بە نوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداری پرسەی بەرپرسی پێشووی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

رۆژی دووشەمە ۱۲ی ئەیلولی۲۰۲۲ لە هەولێری پایتەختی کوردستان، موزەفەر ئەحمەد ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بە نوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداری لە دووەم رۆژی پرسەی خودا لێی خۆشبێت، عومەر میرانی بەرپرسی پێشووی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ئەنقەرەی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە ئەنقەرە کرد و، پرسە و سەرەخۆشی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی گەیاندە خانەوادەی خوالێخۆش بوو، هاوکات هاوخەمی بۆیان دووپاتکردەوە.

___

بۆچوونی ڕزگار شێخ عەلی لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

KDC: لە یادی تیرۆرکردنی عەبدولڕەحمان قاسملو سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات و ھاوڕێکانی

KDC

ئەڵمانیا بڕیای ئاساییکردنەوەی وڵاتەکەی بەرانبەر رەوشی کۆرۆنا دەدات

KDC