KDC

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییانەوە

بەبۆنەی هاتنی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدییەوە، بەناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و سەرجەم کوردانی تاراوگەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی خوشک و برایانی ئێزیدی لە ناوخۆی کوردستان و سەرتاسەری جیهان دەکەین و هیوای بەختەوەری و شادمانییان بۆ دەخوازین.

خوشک و برایانی ئێزیدی پێکهاتەیەکی دێرین و بەشێکی زۆر ڕەسەن و دانەبڕاوی نەتەوەکەمانن، ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وەک نوێنەر و دەنگی کوردستانیانی دەرەوەی وڵات، لەم بۆنەیەدا جەخت لەوە دەکەینەوە کە بەتەواوی هاوسۆز و هاوبەشی خەم و ئازارەکانیانین، هەروەها لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لە تاراوگە، بە هەموو توانایەکمانەوە پشتیوانی لە ماف و داواکارییە ڕەواکانی خوشک و برایانی ئێزیدیمان دەکەین.

ئومێدەوارین ئەم جەژنە و سەرجەم بۆنەکانی داهاتووتان بە ئارامی و دڵخۆشی بەڕێ بکەن و هەمیشە لە خێر و سەرفرازیدا بژین.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
14ی نیسانی 2026

___

لەندەن : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چالاکییەکی مەیدانی لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا ڕێکدەخەن

KDC

ئەمەریکا هەرەشە تیرۆرستییەکانی چوار وڵاتی عەرەبی لە ئەفغانستان بەمەترسیدارتر دەزانێت

KDC

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە لەندەن: هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ بەریتانیا بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان نییە

Harmn