KDC

نوێنەری كۆنفدراسیۆن بەشداری ساڵیادی 77 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد

بە نوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆن، جێگری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداری ئاهەنگی یادی ٧٧ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی لەشاری کۆڵنی ئەڵمانیا کرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٠ی ٨ی ٢٠٢٣، هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداری یادی ٧٧ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد، کە لقی ٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ئاهەنگێکی تایبەتی سازکردبوو.

لە هەمانکاتدا ناوەندەکانی ئەڵمانیای ڕەوەندی کوردستانی و فدراسیۆن و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی سەر بە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە هەریەکە لە وڵاتی ئەڵمانیا و هۆڵەندا و بەلجیکا بەشداری ئاهەنگەکە بوون.

لەو ئاهەنگەدا، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و زۆر لە پارتە سیاسییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان و، نوێنەرایەتی باڵوێزی ئێراق و جەماوەرێکی بەرچاوی پارتی بەشداری بوون، کە تێیدا چەندین هونەرمەند یادەکەیان بە گۆرانی ڕازاندەوە.

___

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دکتۆر ڕەفیق سابیر دەکات

Harmn

هونەرمەندێکی خەڵکی سلێمانی کۆچی دوایی کرد

KDC

سێ کۆبوونەوەی لوتکەی لە برۆکسل بەئامانجی گۆشەگیرکردنی ڕووسیا و هاوکاریکردنی ئۆکرانیا

Harmn