KDC

بە هۆی رەشەبا بەهێزەکەی ئەوروپا چەندین کەس گیانیان لە دەستداوە 

بە هۆی ڕەشەبا بە هێزەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەوروپا، کە چەند وڵاتێکی گرتەوە، وێڕای زیانە ماددییەکان، چەندین کەس بریندار بوون و گیانیان لە دەستدا.

بە گوێرەی هەواڵی میدیا ئەوروپییەکان، بە هۆی ڕەشەبا بە هێزەکەی ناونراو بە (یونس)، کە لە ئێرلەنداوە سەریهەڵدا و، هەریەکە لە وڵاتانی بەریتانیا، بەلجیکا، هۆڵەندا، دانیمارک و ئەڵمانیای گرتەوە، تا ئێستا 22 کەس گیانیان لە دەستداوە، هاوکات ئێوارەی دوێنێش 4 کەس لە هۆڵەندا و، 4 کەس لە پۆڵەندا و، 9 کەس لە بەریتانیا و، 3 کەس لە ئەڵمانیا و، 1 کەس لە بەلجیکا و، 1 کەسیش لە ئێرلەندا گیانیان لە دەستداوە

___

ڕیزبەندی خولە ناوخۆیەکانی ئەوروپا

Harmn

یەکێتی ئەوروپا باس لە سزاکانی دژ بە بیلاروسیا دەکات لەسەر دۆسیەی کۆچبەران

KDC

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل لەگەڵ وەزارەتی کاورباری دەرەوەی هەرێمی فلاندەرز کۆبووە

Harmn