KDC

پلاتفۆرمی کوردانی هامبورگ ڕۆژی زمانی دایک پیرۆز کرد 

بەبۆنەی 21ی شوبات ڕۆژی زمانی دایک پلاتفۆرمی کوردانی لە هامبورگ بە پەیامێک پیرۆزبایی لە کوردانی چوار پارچەی کوردستان و کوردانی دەرەوەی وڵات کرد.

دەقی پەیامەکە:

زمانی کوردی بوون و ژیانی گەلی کوردە و زمانی کوردی دروشمی کوردستانە. ئەو کەسەی ڕێز لە زمانی خۆی نەیگیرێت و حەزی لە زمانەکەی نەکات ناتوانێت ڕێز لە نەتەوەی خۆی بگرێت و خۆشی بەوێت. زمانی کوردی ناونیشانی گەلی کوردە لەنێو گەلانی جیهاندا. دەبێت هەوڵبدەین زمانەکەمان بکەینە زمانی سەرەکی لەنێو گەلەکەمان بەتایبەتی لەنێو کوردانی تاراوگە.

پێویستە ئێمە زمانی کوردی، زمانی باوباپیرانمان بپارێزین و بدوێین و بنووسین و بیخوێنینەوە.
بە کوردی قسە بکە.
بە کوردی بنووسە.
بە کوردی بخوێنەوە.

پلاتفۆرمی کوردانی لە هامبورگ

___

پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی دۆخی پەنابەرانی کورد لە وڵاتی لیتوانیا دەکات

KDC

ئەندامێکی کۆمیتەی ڕاوێژ مەدالیایەکی بەدەستهێنا

nusar1

کازمی پەیامێک بۆ گەنجان بە مەبەستی دانگدان بڵاو دەکاتەوە

KDC