KDC

ئەنجومەنی هاریکاری ئیسلامی: سوید دەوڵەتێکی فاشیستە 

ئەنجومەنی هاریکاریی ئیسلامی لە سوید، نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی زانیاری هەڵەی لەسەر بابەتی چاودێری بە زۆری منداڵ بڵاو دەکاتەوە.

شەش فیدراسیۆنی ئیسلامی، لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، ڕژێمی سوید گەندەڵە و دەوڵەتێکی فاشییە، بەو پێیەی موسڵمانانی دانیشتووی سوید کەوتوونەتە بەر هەڵمەتێکی دوورخستنەوەی منداڵەکانیان.

لە هەمان کاتیشدا، ئەنجومەنەکە پێیوایە، کە نابێت بابەتی جیاکاری رەگەزی لە دەستەڵاتی کاروباری کۆمەڵایەتیدا بە توندڕەوی بکرێت.

لە بەشێکی بەیاننامەکەیاندا هاتووە، نیگەرانییەکان لە نێوان ئەندامانی هاوپەیمانی ئیسلامی و موسڵمانانی سوید لەسەر پرسی چاودێری زۆرەملێ و یاساکانی چاودێری منداڵان و جیاکاری ڕەگەزی لە کار و بەرنامەکانی دەستەڵاتی کاروباری کۆمەڵایەتییەوە زۆرن، ئەنجومەنی هاریکاری ئیسلامی لە نزیکەوە بە دوای داوای خۆپیشاندەران و لیستی ناوە کۆکراوەکان و، ئەو لێدوانانەی لەسەر پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە و، داوای گۆڕانکاری دەکەن و هاوار دەکەن بۆ ئەوەی گوێیان لێ بگرن، ئەوان وەک یەکێتییە ئاینییەکانی ئیسلامی لە سوید، بە دوای ئەوەدان کە پشتگیری لە کۆمەڵەکانمان بکەین لە بوون بە هێزێکی ئەرێنی و کاریگەر.

جێی باسە، بە پێی یاسای LVU، ئەو وڵاتە بۆی هەیە، هەر کەسێک توندوتیژی دژ بە منداڵەکانی ئەنجام بدات، ئەوا ئەو وڵاتە مافی بەخێوکردنی منداڵەکانیان لە باوک و دایکانیان دەسێننەوە، هاوکات ئەو رێکخراوە ئیسلامیانە، کە ناڕەزایەتییان لە سەندنەوەی منداڵ لەلایەن وڵاتی سویدەوە دەربڕیوە، بریتین لە، یەکگرتووی کۆمەڵەکانی ئیسلامی لە سوید، یەکێتی بنکە رۆشنبیری ئیسلامی لە سوید، کۆمەڵەی ئیسلامی بۆسنی، یەکگرتووی ئیسلامی سوید، کۆمکاری کۆمەڵەکانی شیعەی ئیسلامی لە سوید، ماڵی فتوا لە سوید.

___

پسپۆرێکی نەرویجی: هێزی ئاسمانی سوید یەکێکە لە هێزەگەورەکانی باکوری ئەوروپا

Harmn

بۆ یەکەمین جار لەساڵی 2022 ئابوری جیهان 100 ترلیۆن دۆلار تێپەرنێت

Harmn

ئەمەریکا بۆ ئیسرا ئیل :-ئیران هەرگیز نابێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی

KDC