KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پێشوازییان لە بەرپرسی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سوید کرد 

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی فینلاند لە هێلسینکی پێشوازی لە هەریەکە لە ئیسماعیل کامیل بەرپرسی کۆنفیدراسیۆنی کوردستانی و گۆڤان ئامێدی بەرپرسی ڕێکخستنی کۆنفیدراسیۆنی کوردستانی و لەگەڵ بەرپرسانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کە لە سویدەوە تەشریفیان هێنابوو کرد.

سەردانی هەریەکە لە بەرپرسی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی سوید بۆ لای ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی فینلاند و پێشوازی کردنیان و کۆبوونەوەی نێوانیان، مەبەستی کۆبوونەوەکەش بۆ پێشخستنی ناوەندەکە بووە، کە لۆبیەک وەک تیمێک دروستبکەن بۆ کاروچالاکییەکان لەنێو ڕێکخراوەکان و حکوومەت و پارتە سیاسییەکان، هاوکات بەدواداچوون لەسەر گرفتەکانی ڕەوەندی کوردی بێجیاوازی لە هەرچوارپارچەی کوردستانیش کە روویان لەو وڵاتە کردووە بکەن.

لە میانەی کۆبوونەوەکەشدا، بڕیاردرا لە ماوەیەکی کورتدا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سیمنارێک بۆ گشت لایەنەکان رێکبخات، هەروەها لەلایەن ئەندامانی ناوەندەکەوە، پەیوەندی بە هەریەکە چالاکوانی ڕەوەندی کوردستانی، دکتۆر بەختیار قادر و، بابەکر سالاری لە شاری تورکۆ کران و ئەوانیش بۆچوونی خۆیان پێشکەش بە ناوەندەکەوە کرد.

جێی باسە، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە فینلاند، بەشداریان لە پرسەی حاجی قادر سوری، باوکی ئەیوب سوری بەرپرسی کوردی لێتۆی پێشووی فینلانداش کرد.

___

وارشۆ: لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی کۆمەککاری بۆ ئۆکرانیا ،پتر لە 6ملیار یۆرۆ کۆکراوەتەوە

nusar1

رۆژنامەنووسێکی پۆڵەندی لەسەر بارودۆخی کۆچبەرە کوردەکان، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەکات

KDC

ئەبوغەیت ئیدانەی کردەوە تیرۆیستییەکەی هەولێر دەکات

nusar1