KDC

لەهێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا چەندین سەرباز وهاوڵاتی ئۆکرانی کوژراون

ئۆکرانیا رایگەیاند، لە هێرشەکانی ئەمڕۆی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان، تا ئێستا 40 سەرباز و 10 هاووڵاتی کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی رووسیا، لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا، ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ئۆکرانیا راگەیاند و، سوپای وڵاتەکەی هێرشی بۆ سەر رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستپێکرد.

چەند ساتێک دوای هێرشەکە، ڤۆلۆدمێیر زلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە پەیامێکدا داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد لە ماڵەکانیان بمێننەوە، هاوکات دڵنیایشی لە بەرگریکردن بەرانبەر هێرشەکانی رووسیا راگەیاند و، داواشی لە هاووڵاتیانی کرد، ئارام بن.

___

ئولیانۆڤ: من سەرسامم بە گومانە ڕۆژئاواییەکان لە “جدییەتی” ی ئێران بۆ دانوستان

KDC

ئەگەر ئەوروپا بە ڕۆبل مامەڵەنەکات ،ڕوسیا هەڕەشەی ڕاگرتنی گازو نەوتەکەی دەکات

Harmn

پەیامی پیرۆزبایی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ کەناڵی کوردستان تیڤی

Harmn