KDC

کوردێک بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل

کوردێک بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل.

میکی لێڤی کوردێکی خەڵکی جزیرەی بۆتان، لە باکووری کوردستانە. دوای پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمانی نوێی ئیسرائیل بووە سەرۆکی پەرلەمان.

لێڤی تەمەن 69 ساڵ لە 21ی حوزەیرانی 1951 لە ئۆرشەلیم لە دایک و باوکێکی جوو کە خەڵکی جزیرەی باکووری کوردستانن لەدایکبووە.

لێڤی لە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل خزمەتی سەربازی کردووە و پەرەشووتوان بووە. ساڵی 2000 تا 2004 بەرێوبەری گشتی پۆلیسی ئیسرائیل بووە. بەهۆی لێهاتووییەوە ساڵی 2002 خەڵاتی سوارچاکی بەرێوەبردنی پێدراوە. ئەندامی پارتی یێش ئاتیدە و لە کابینەکەی بنیامین ناتەنیاهۆ پۆستی جێگری وەزیری دارایی هەبووە.

13ی حوزەیرانی 2021 بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست).

___

ترامپ هێرش دەکاتە سەر بایدن «ئەو باش نییە تەوقە لەگەڵ هەوا دەکات»

Harmn

ئایا تایوانیش بەدەردی ئۆکرانیا دەچێت؟

Harmn

ڕۆڵی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان لە جێبەجێکردنی یاساکان

KDC