KDC

ئەمریکا:ناوەندی ڤێرجینیا خولێکی گرنگ بۆ کوردانی ناوچەکە دەکاتەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤێرجینیا خولێکی فێرکاری تەکنەلۆژی زانیاری ئای تی بۆ کوردانی دانیشتووی شارەکه و دەوروبەری دەکاتەوە.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤێرجینیا بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی، هەڵدەسێت بە کردنەوەی خولێکی فێرکاری تەکنۆلۆژی زانیاری/IT، کە تێیدا مامۆستا ئومێد محەمەد وانەکان دەڵێتەوە و، ئەو دەرفەتەش بۆ کوردانی ناوچەی ڤێرجینیا و دەوروبەری کراوەیە و دەتوانن لێی سودمەند بن .

خولەکە بۆ ماوەی شەش هەفتە دەبێت و دوای تەواوبوون و دەرچوونی فێرخوازەکان، شارەزاییەکی تۆکمەیان لە زانستی تەکنەلۆژیای زانیاری دەبێت و سودمەند دەبن لە هەلی کاری بەرفراوانتر لەم بوارەدا.

___

وردەکاری گیان لەدەستدانی خێزانێکی کورد لە ئێرلەندا

KDC

وێنە و  ڤیدیۆ و وتارەکانتان بۆ ئێمە بنێرن

Karzan

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نۆرنبێرگی ئەڵمانیا گردبوونەوەیەکیان سازدا

Harmn