KDC

یۆفا باس پلانی گونجاو بۆ گواستنەوەی یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ لەڕوسیا دەکات

یۆفا باسی پلانی گونجان بۆ گواستنەوەی یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ لە ڕوسیا دەکات

یۆفا بیر لە پلانێکی گونجاو دەکاتەوە بۆ گواستنەوەی یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ لە شاری سەینت پیتەرزبێرگی ڕووسیا.

یۆفا دووپاتیکردەوە کە بڕیاری گواستنەوەی کۆتایی خولی چامپیۆنس لیگ، کە بڕیارە لە 28ی ئایاری 2022 لە شاری سەنت پیتەرزبۆرگی ڕووسیا بەڕێوەبچێت، لە ماوەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

یوفا ئاماژەی بەوەدا کە لەنزیکەوە چاودێری بارودۆخی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا و پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ ڕێکخراوە جیاجیاکان و، باڵیۆزخانەکان و حکوومەتەکان دەکات، ئەوەش بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە، کە چەند کاتژمێری ڕابردوو پەرەسەندنی خێرای بەخۆوە بینیوە، لەوکاتەی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پۆتین دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە دژی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

___

ئەڵمانیا: 6 کەس گیانیان لە دەستدا و زۆرێکی دیکە بێ سەروشوێنن

KDC

خولی یانە پاڵەوانەکان ئەوروپا

nusar1

کۆنفیدراسیۆن نەخشەڕێگای کاری هاوبەش و یەکڕیزیی نەتەوەیی تاوتوێ دەکات

nusar1