KDC

گروپێکی ساختەکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی عێراق دەستگیر دەکرێن

دادگای‌ عێراق دەستگیرکردنی‌ گرووپێکی‌ راگەیاند، کە ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی‌ ساختەکاری لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی‌ وڵاتدا کردووە.

ئەمڕۆ ئاژانسی‌ هەواڵی‌ عێراق، راگەیەندراوێکی‌ دادگای‌ بڵاوکردەوە، کە گرووپێک دەستگیرکراوون لە خۆئامادەکردندا بوون بۆ ئەنجامدانی‌ ساختەکاری‌ و گۆڕینی‌ ئەنجامەکانی‌ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی‌ عێراق.

لە راگەیاندراوەکەدا، ئەوەش هاتووە، کە گرووپەکە ویستوویانە بەو کارانەیان پشێوی‌ سیاسیی‌ لە وڵات درووست بکەن، هەروەها مەبەستیشیان بووە، کە سووکایەتی‌ بە کەسایەتییە سیاسیی‌ و کۆمەڵایەتییە دیارەکانی‌ عێراقیش بکەن.

باسیش لەوە کراوە، کە یەکێ لە سیاسەتمەدارەکان لەگەڵ گرووپەکە کۆبووەتەوە و، پێشنیازی‌ بۆیان کردووە لە ئەنجامدانی‌ کارەکانیان چەند پەیج و ئەکاونتێکی‌ ساختە درووست بکەن، بێ ئەوەی لە راگەیاندراوەکەدا ناوی سیاسەتمەدارەکە هێندرابێت.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی وێبنارێک لەسەرپەیماننامەی سیڤەر سازدەکات

Harmn

ئەمەریکا ژمارەیەک کەناڵی عێراقی و ئێرانی دادەخات

KDC

پەیامی پیرۆزبایی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی جەژنی هەستانەوەی حەزرەتی مەسیح

Harmn