KDC

کاسبکارێک خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا

بە گوێرەی هەواڵی هەنگاو، شەوی هەینی 25ی مانگ، کاسبکارێکی خەڵکی گوندی کەریم ئاوای بانە، بە ناوی سەعدی پیرانی 35 ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە، کە هێزەکانی سوپای پاسداران، لە سێ ڕیانی بۆین، بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک، تەقەیان لە ئوتۆمبێلی سەعدی پیران کردووە و، چەند گولەیەک بەر سەری کەوتووە و گیانی لە دەستداوە، لە کاتێکدا ئوتۆمبێلی ئەو کاسبکارە هیچ بارێکی تێدا نەبووە.

جێی باسە، تەرمی سەعدی پیران کە خێزاندارە و باوکی دوو منداڵیشە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گوازراوەتەوە

___

فەڕەنسا سنووردارکردن و ڕێوشوێنی دژە بە کۆڤید-19 لەسەر گەشتیاران توند دەکات

KDC

پارتی یەکسانی دیموکراتی کورد لە سوریا، پیرۆزبایی کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ناوەندی ڕەوەندی کورد دەکات

KDC

ناوەندی سوید کۆبونەوەیەکی گشتیان سازکرد

Harmn