KDC

کاسبکارێک خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا

بە گوێرەی هەواڵی هەنگاو، شەوی هەینی 25ی مانگ، کاسبکارێکی خەڵکی گوندی کەریم ئاوای بانە، بە ناوی سەعدی پیرانی 35 ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە، کە هێزەکانی سوپای پاسداران، لە سێ ڕیانی بۆین، بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک، تەقەیان لە ئوتۆمبێلی سەعدی پیران کردووە و، چەند گولەیەک بەر سەری کەوتووە و گیانی لە دەستداوە، لە کاتێکدا ئوتۆمبێلی ئەو کاسبکارە هیچ بارێکی تێدا نەبووە.

جێی باسە، تەرمی سەعدی پیران کە خێزاندارە و باوکی دوو منداڵیشە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گوازراوەتەوە

___

بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرج دەکرێت

KDC

وتاری شفا بارزانی لە پەرلەمانی کەنەدا

Harmn

کۆنفیدراسیۆن خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری کوردستان کرۆنیکڵ

Harmn