KDC

ئەمەریکا ژمارەیەک کەناڵی عێراقی و ئێرانی دادەخات

ئەمەریکا ژمارەیەک ماڵپەری کەناڵ و دەزگای میدیایی عێراقی و ئێرانی دادەخات و رایدەگەیەنێت، زانیاری هەڵە بڵاودەکەنەوە و خەڵک بەلاڕێدا دەبەن.

بەگوێرەی بڕیارێکی دەستەڵاتدارانی ئەمەریکا، ژمارەیەک کەناڵ و دەزگای میدیایی عێراقی و ئێرانی داخران، لە دەزگا عێراقییەکان بریتن لە، فورات نیوز، کەناڵی ئاسمانی ئاسیا، مەعلومە، نەعیم، کاف، کەربەلا و ئافاق، کە سەربە هێزە سیاسییەکانی شیعە و میلیشیاکانن.

هەروەها ماڵپەڕەکانی سەربە ئێرانییەکانیش، کە لوبنانی، فەڵەستینی و یەمەنین پێکدێن لە، کەناڵی ئەلعالەم، مەسیرە، لوئلوئە، پرێس تی ڤی، فەڵەستین ئەلیەوم، کەوسەر و ئەلنەبەء.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا رایگەیاندووە، داخستنی ئەو پێگانە بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە و بەلاڕێدابردنی خەڵکە.

___

یاریەکانی ئەمڕۆ

Harmn

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز

Harmn

بە ماوەی 24 کاتژمێر ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی عێراق رادەگەیندرێت

KDC