KDC

ڕوسیا شاری خێرسۆنی لە باشوری ئۆکرانیا داگیرکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بڵاویکردەوە, کە هێزەکانی ڕووسیا بە تەواوی شاری کەناری خێرسۆنی لە باشوری ئۆکرانیا کۆنترۆڵ کردووە
ئەمەو وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماژەی بە گفتگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی شارکردووە, تاپێداویستیەکانی ڕۆژانە بۆهاوڵاتیان دابین بکەن, کەبەهۆی هێرشی هەفتەی ڕابردووی ڕوسیا ئەو شارە کەنارییە
گەمارۆدرابوو
سایتی بی بی سی بڵاوکردەوە, هەرچەندە تائێستا هەواڵەکە لەلایەن ئۆکرانیاوە پشتراست نەکراوەتەوە, بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ تانکەکانی ڕوسیا لە ناو شارەکە بینراون و ئیگۆر کلیخایف سەرۆکی شارەوانی ئەو شارە وتی «شار ئێستا پویستی بە کارێکی سەرسورهێنەرە»
شاری خێرسۆنی کەناری لەسەر دەریای ڕەش دانیشتوانەکەی نزیکەی 300 هەزار کەس دەبێت, شارێکی پیشەسازی ستراتیژییە ،بە داگیرکردنی بواری دەریایی لە گەڵ دەورگەی کرم بەتەواوی کۆنترۆڵ دەکات

سۆران حەسەن

___

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بیرەوەری تاوانی کیمیابارانکردنی ناوچەکانی بالیسان و شێخ وەسانان

Harmn

گرووپی مقاوەمە داوای خۆپیشاندان دەکەن و هۆشداریش لە بەرەنگاربوونەوەیان دەدەن

KDC

ناوەند و کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا کۆبوونەوە

Harmn