KDC

لە بەردە ڕەش سێ کەس لەکاتی ڕاوە ماسیدانارنجۆکێکیان لە دەست تە قییوە!!!

لە قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک لەکاتی ڕاوەماسیدا نارنجۆکێک کە دەیانویست بەمەبەستی راوی ماسی بەکاری بهێنن بە چەند گەنجێکدا تەقییەوە.

عەمید سەعدی شێخ ئەحمەد، بەرێوبەری پۆلیسی شارۆچکەی بەردەڕەش ڕاگەیاند: “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ گەنجی دانیشتووی ناحیەی کەڵەک-ی سەر بە قەزای بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک بەمەبەستی ڕاوکردنی ماسی بە نارنجۆک چوونەتە سەر رووباری خازر لە گوندی ترپەسپی، لە کاتی ڕاودا بە هەڵە نارنجۆک لەناو دەستیان تەقیوەتەوە”.

راشیگەیاند: “لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا گەنجێک بەناوی ئەحمەد مەولود گیانی لەدەست داوە و گەنجێکی دیکەش زامدار بووە کە دۆخی تەندروستیی جێگیرە”.

(شاگوڵ دڵشاد)

___

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆرێکی یەکێتی نوسەرانی کورد دەکات

Harmn

پرۆفایلی ڕۆناڵدۆ

Harmn

پەرلەمانی بەلجیکا کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکانی بەفەرمی ناساند

KDC