KDC

نرخی بەرمیلێ نەوت 130دۆلاری تێدەپەڕانێت

بە هۆی شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا و چڕكردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر رووسیا لەلایەن ئەمەریكا و هاوپەیمانە ئەوروپییەكانییەوە، نرخی نەوت ڕۆژ لە دوای رۆژ ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات، ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 130 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ دوو شەممە 7-3-2022 لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی جیهان نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 130 دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریكیش بە 126 دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوەكراوە

___

بە تۆمەتی هەوڵ بۆ ئەنجامدنی پلانی هێرش، پۆلیسی ئەڵمانیا بەسەر ماڵێکدا دەدەن

KDC

كچێكی ئێزیدی دوای سێ ساڵ لە  رفێندرانی رزگار دەکرێت

KDC

شوێنی پاشماوەی چەکدارانی داعش دیاری دەکرێت

KDC