KDC

بەرزو شکۆداربێت یادی 31ساڵەی ڕاپەرینی خەڵکی کوردستان

سۆران حەسەن

ڕاپەرینی مەزنەکەی ساڵی 1991 وەچارخانێکی مێژووی بوو بۆ خەڵکی کوردستان ،کە دەسەڵاتی داگیرکاری ڕژێمی بەعسی عێراقیان ڕاماڵی .
ڕۆژمێری ڕاپەرین ٥-٣لە دەروازەی ڕاپەرین شاری ڕانیە بڵێسەی کرد بۆ هەموو شارو شارچۆکەکانی کوردستان لە ماوەیەکی کەم تا ٢١-٣ لەگەڵ ئاگری نەورۆز ،کەرکوکی دڵی کوردستان ئازادکرا ،بۆیەکەم جار بڵێسەی ئازادی و نەورۆز وەک چەپگوڵەکانی نێرگزی کورستان بەیەک شادبوونەوە
لەو ڕۆژەدا خەڵکی کوردستان یەک بیروباوەر و یەک ڕەنگ بە ڕێبەرایەتی بەرەی کوردستانی و پێشمەرگەی گیان لەسەر دەست پۆل پۆل شارو شاخ یەکیان دەگرت دژی داگیرکەری کورستان ڕاپەڕین
ڕاپەرین هەوێنی شۆرشێکی درێژ خایەنی کورد دژ بەستەمی ئەنفال ، وێرانکار، ڕاگواستن و تەعریب بوو ،کە خەڵکی کوردستان دەرفەتی ئازادی و سەرفرازی لەدەست نەدا هەرچی دەسەڵاتی داگیرکاری بوو هەمووی ڕاماڵی

لەسایەی ئەو ڕاپەرینە ،لەدوای کۆرەوی مەزن بەردەوامی یەکگرتووی خەڵکی کورستان دوایەک ساڵ ،یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان ئەنجامدرا و دواتر حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرا
دەسکەوتەکانی ئەمڕۆی خەڵکه کوردستان لە سایەی شۆرش و خەباتی پێشمەرگە و خەڵکی ڕاپەڕیووی کوردستان بووە ،بەشانازییەوە لەم یادە مەزنە سەری ڕێزو نوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین ،بەهیوای ئازادی هەموو کوردستان و درێژەدەری هەنگاوەکانی سەربەخۆی یەکجارەکی خەڵکی کوردستان دەبین
دوای ٣١ساڵ ئێستاش ڕژێمەکانی داگیرکاری لە هەوڵی لە ناوبردنی دەسکەوتەکانن ،پیلانی یەک لە دوای یەک بۆ لاواز کردنی دەسەڵات و پێگەی حکومەتی هەرێمی کورستان ،هەر کاتەو بەناوێک و پەساوێکی نایاسایی ڕێگری لە بەرەو پێشچوونەکانی گەلی کوردستان دەگرن
ئەمڕۆ لە یادی ڕاپەرین هیوای یەک ڕیزو تەبایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پلان و ڕێگرەکانی دوژمنانی کوردستان دەخوازین ،هەموومان بە ڕۆحی یەکگرتووی ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١
پاڵپشتی دەسکەوتەکان و بەدیهێنەری ئاواتی لەمێژینەی خەلکی کورستان دەبین

___

ڕوسیا فرۆکەخانەی دنیپرۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بۆردومان دەکات

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاڕاستەی کەمپینەکانی هاووڵاتیانی باکووری کوردستان دەکات

KDC

ئەڵمانیا پلەی یەکەمی لەئاستی یەکێتی ئەوروپا بۆ داواکاری پەنابەران هەیە

nusar1