KDC

شفا بارزانی پیرۆزبایی لە فەرشاد گێردکانە دەکات

بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و بەدەستهێنانی میدالیای زێڕ لە پاڵەوانێتیی ئەوروپا بۆ هونەرە جەنگییەکانی جیو جیتسۆ لە کێشی 94 کیلۆگرامدا، شفا بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی وەرزشکاری کورد فەرشاد گێردکانە کرد و ئەو دەستکەوتەی وەک سەرکەوتنێک بۆ تەواوی گەلی کوردستان وەسف کرد.

شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی لە فەرشاد گێردکانە، ڕایگەیاند، ئەم سەرکەوتنە نێودەوڵەتییە بەنرخە تەنیا سەرکەوتنی کەسیی ناوبراو نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو گەلی کوردستانە.

لە پەیامەکەدا، سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە گێردکانە بە ئیرادەیەکی پۆڵایین و بە ڕەنج و هەوڵی بێوچانی خۆی توانیویەتی جارێکی دیکە ناوی کوردستان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بەرز ڕابگرێت و ببێتە مایەی شانازی بۆ سەرجەم گەنجانی کورد، بەتایبەت ئەو گەنجانەی لە دیاسپۆرا و تاراوگە دەژین.

شفا بارزانی ئەو وەرزشکارەی وەک نموونەی گەنجی کوردی بەئیرادە و پڕ لە هیوا وەسف کردووە و ئومێدی خواستووە کە هەمیشە لە لووتکەی سەرکەوتنەکاندا بمێنێتەوە و لە سەرجەم پاڵەوانێتییە جیهانییەکاندا بەردەوام بێت لە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان.

 

دەقی پەیامەکە:

بۆ وەرزشکاری کورد فەرشاد گێردکانە

سڵاوێکی گەرم..

بە خۆشحاڵییەکی گەورەوە هەواڵی سەرکەوتنی نوێی نێودەوڵەتیی ئێوەمان بیست، کە لە کێشی 94 کگم توانیتان مەدالیای زێڕی پاڵەوانێتیی ئەوروپا بۆ هونەرەکانی جەنگیی جیو جیتسۆ بەدەستبهێنن.

ئەم سەرکەوتنە بەنرخەی ئێوە تەنیا سەرکەوتنی کەسایەتیی خۆتان نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو گەلی کوردستانە. ئێوە بە ئیرادەی پۆڵایینی خۆتان، بە ڕەنج و خەباتی بێوچانتان ناوی کوردستانتان جارێکی دیکە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بەرزکردەوە و بوونە جێگەی شانازی بۆ هەموو گەنجانی کورد و بەتایبەتیش لە دیاسپۆرا.

ئێمە وەک ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەتان بە گەرمی پیرۆزبایی دەکەین، ئێوە نموونەی گەنجی کوردی خاوەن ئیرادە و بەئومێد، هیوادارین هەمیشە لە لووتکەی سەرکەوتندا بمێننەوە و ئاڵای کوردستان لە هەموو پاڵەوانێتییەکانی جیهاندا بەرز ڕابگرن.

هەر بژین و هەر سەرکەوتوو بن.

شفا بارزانی
سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی
30.10.2026

___

ئەمەریکا: بۆ یەکەمجار هێلیکۆپتەری (بلاک هۆک ) بێ فرۆکەوان تاقیدەکاتەوە

Harmn

یۆنان: زیاتر لە 100کۆچبەر ڕزگارکراون و 4کۆچبەریش بێسەرو شوێنن

Harmn

نرخی یەک بەرمیل نەوت 113دۆلاری تۆمارکرد

Harmn