KDC

ئۆکرانیا :زیاتر لەیەک ملیۆن کەس ئاوارەی وڵاتانی ئەوروپا بوون

بەهۆی ئۆپەراسیۆنی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ڕۆژی 24 ی مانگی ڕابردوو، زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتی ئۆکرانی ئاوارەی وڵاتانی ئەوروپا بوون.

سایتی ئیرۆنیوز ئاشکرای کرد، کە بەهۆی هێرشی ڕووسیاوە یەک ملیۆن و 38 هەزار و 583 هاووڵاتیانی ئۆکرانی، تا ئێستا بەم شێوەیە ئاوارەی وڵاتانی ئەوروپا بوون:

پۆلۆنیا 547982، هەنگاریا 133009، کۆماری مۆلدۆڤیا 97827، سلۆڤینیا 72200، ڕۆمانیا 51260، ڕووسیا 47800، بیلاڕووس 357 و، وڵاتانی دیکەی ئەوروپا 88147.

لێشاوی پەنابەران بەهۆی شەڕی ڕووسیا ڕۆژانە زۆرتردەبن، ئەمەش نیگەرانی لای وڵاتانی دراوسێ و یەکێتی ئەوروپا درووستکردووە.

لە هەموو وڵاتانی کۆمەک بۆ پەنابەران کۆدەکرێتەوە و، لە ئەگەری درێژخایەنی شەڕەکە لێشاوی پەنابەران زۆر زیاتر ببن.

جێی باسە پێشتر کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداری لە لێشاوی پەنابەران دابوو، کە هاووڵاتیان بۆ پەنابردن بۆ شوێنێکی ئارام و دوور لە شەڕ، پەنا بۆ وڵاتانی دراوسێ دەبەن، هەروەها کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپای پەنابەران، بە گوێرەی پەیرەوەی یاسای مافی پەنابەری، بۆ ماوەی سێ ساڵ مافی پەنابەری بۆ ئۆکرانییەکان دابین دەکات.

سۆران حەسەن

___

چەند كۆچبەرێکی كورد لەسەر سنووری بیلاڕووسیا گیریانخواردووە ( ڤیدیۆ )

KDC

دوای ژێر ئاوکەوتنی کەشتی مۆسکۆڤا ،لەدەریای ڕەشەوە هەڕەشەی دروست بۆ سەر ئۆکرانیا هەیە

nusar1

ئێران و تاڵیبان چەندڕێککەوتننامەیەک واژۆدەکەن

KDC