KDC

ڕۆژئاوای کوردستان :- فرۆکەیەکی ڕژێمی تورکیا سێ شەرەڤان شەهید دەکات

سۆران حەسەن…
دوێنێ ئێوارە شەممە فرۆکەیەکی ڕژێمی داگیرکاری تورکیا ئۆتۆمبیلێکی مەدەنیان کردە ئامانج ،کە سێ شەرەڤان بوونە قوربانی
ئەمەو هێزاکانی سوریای دیمۆکرات ( قسد) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند :- کە سێ فەرماندەی هێزەکانیان سەرلە بەیانی شەممە بەمەبەستی چارەسەرکردن لە شارۆچکەیی سەرین بۆ کۆبانی چوون ،لە کاتی گەرانەوەیان لە کاتژمێر 17:40 بەکاتی ناخۆیی ،لەلایەن فرۆکەکانی داگیرکاری تورکیا سێ شەرڤان بەناوی هۆزان قامیشلی ،وەگلی حەلب و ئاماد عەفرین گیانیان لەدەست دا
جێی ئاماژەیە لەم هەفتەیەدا بۆ دووەم جارە فرۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبیلی مەدەنی دەکەنە ئامانج لە ڕۆژئاوەی کوردستان
یەکەمیان بەکر جەرادا سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری کۆمەڵایەتی کە ناوبرا بریندار بوو بەڵام دوو لە پاساوانەکانی گیانیان لە دەست دا

سەرچاوە :-
ئاژانسەکانی هەواڵ

___

سوید: شفا بارزانی لەگەڵ فدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردستانی و ناوەندی سوید کۆبوویەوە

Harmn

پەرلەمانی ئەوروپا یاسایەکی توند بۆ ناردنەوەی کۆچبەران پەسەند دەکات و نەتەوە یەکگرتووەکانیش هۆشداریی دەدات

Karzan

کۆنفدراسیۆن پیرۆزبایی و پشتیوانی لە دەستەخوشكی نێوان عەنکاوە و ستێرلینگ هایتەس دەکات

Harmn