KDC

ئیسرائیل بۆردومانی چەند بنکەیەک لە باشوری سوریادەکات

ئیسرائیل بۆردومانی چەند بنکەیەکی باشووری سوریای کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئیسرائل بۆردومانی چەند بنکەیەکی باشووری سوریای کردووە و، زیانەکانی رانەگەیەندراون.

ئاژانسی دەنگوباسی سوریا، (سانا)، بڵاویکردەوە، کە بۆردومانەکانی ئیسرائیل، باشووری سوریای گرتۆتەوە، لە گرتە ڤیدۆییەکدا، ناوچەی دیمەشق دەبینرێت کە هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ڕژێمی سوریا بەرپەرچی چەند موشەکێکیان داوەتەوە، بەڵام ئاماژەی بە شوێنی بۆردومانەکان و زەرەر و زیانەکان نەکردووە.
وەک لە سایتی سکای نیوز هاتووە، کە پەیامنێران بە ئاسانی گوێیان لە تەقینەوەکانی دەرەوەی دیمەشق بووە.

جێی باسە، هێرشی فڕۆکە و موشەکەکانی ئیسرائیل، ناو بە ناو پێگەی سەربازی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و پیگەی ملیشا سەربازییەکانی ڕژێمی سوریا بۆردوومان دەکەن.

سۆران حەسەن

___

لە کەناراوەکانی ئیزمیر بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت

Karzan

ئەمەریکا زۆرترین هاووڵاتی ئەفغانی بۆ وڵاتەکەی دەگوازێتەوە

KDC

پەیاما سەرۆک بارزانی ب هەلکەفتا جەژنا سەرێ ساڵا ئاینێ ئیزیدیا

Harmn