KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی رۆژی جلوبەرگی کوردی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە 

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەبۆنەی رۆژی جل و بەرگی کوردی، پەیامێکی بڵاو کردەوە، کە وێڕایی پیرۆزبایی ئەم رۆژە لە سەرجەم کوردانی نێوخۆ و تاراوگە، داواش دەکەن پەرە بە جل و بەرگ و داب و نەریتی کوردی بدرێت.

بەبۆنەی رۆژی جل و بەرگی کوردی ئەم رۆژە بەرز رادەگرین و، پیرۆزبایی ئەم رۆژەش ئاڕاستەی سەجەم کوردانی نێوخۆ و وڵاتانی تاراوگە دەکەین.
وەک دەزاندرێ، هەر گەل و نەتەوەیەک خاوەنی كولتور و دابونەریتی خۆیەتی، وە كولتو ر و جل و بەرگیان دەبێتە ناسنامەیەکی نەتەوەی و سەروەرییان، گەلی كوردیش هەر وەك هەر گەل و نەتەوەیەک، خاوەنی دابونەریت و جل و بەرگی خۆیەتی.
رۆژی جلی كوردی، رێککەوتی 10ی3ی هەموو ساڵێکە و، ئیدی هەموو ساڵێک لەو رۆژەدا هاووڵاتیان جلی كوردی دەپۆشن و یادی ئەم رۆژە بەرز رادەگرن، هیواخوازین بنەما نەتەوایەتییەکانمان پەرەیان پێ بدرێت، ئەوەش لە پێناو پاراستنیان و ئاشناكردنی نەوەی نوێ‌ و گەلانی جیهان بە كولتور و دابونەریتە كوردەوارییەكان.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
10ی3ی2022

___

هونەرمەندێکی کورد لە ئەمەریکا کۆچی دوای دەکات

nusar1

یەکێتی ئەوروپا گەشتێکی بلیتی بێ بەرامبەر بۆ لاوان ڕێکدەخات

KDC

هێرشی ئەلیکترۆنی گەورەترین هێڵی ئاسمانی تایبەتی ئێرانی کردە ئامانج

KDC
KDC

FREE
VIEW