KDC

ئێران :تەقە لە چەند کۆڵبەرێک دەکرێت و قوربانی لێ دەکەوێتەوە

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ سێشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی میلاد ڕۆستەمی تەمەن 26 ساڵ بریندار کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، میلاد ڕۆستەمی بەبێ ئەوەی ئاگادار بکرێتەوە تەقەی لێ کراوە و، سکی بە سەختی بریندار کراوە، ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری پاوە، لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناوبراو جێگیر ڕاگەیەنراوە.

جێگای ئاماژەیە کە میلاد ڕۆستەمی خەڵکی گوندی حەشمیری سەلاسی باوەجانییە و دەزگیران دارە

___

پاراستنی سندووقەکانی دەنگدانی کەرکووک بە دوو هێزی جیاواز دەسپێردرێت

KDC

حەسەکە: کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرتووخانەی غوێرانی ڕاگەیاند

Harmn

کۆنفیدراسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

Harmn