KDC

شفا بارزانی بڕوانامە دەبەخشێتە قوتابخانە کوردییەکانی دیاسپۆرا

ئەمڕۆ شەممە 27ی حوزەیرانی 2026، لە شاری دۆسلدۆرفی وڵاتی ئەڵمانیا، لە چوارچێوەی کارەکانی کۆنگرەی یەکەمی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی، شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بڕوانامەی ئەندامبوون و پێزانینی بەخشییە ژمارەیەک لە قوتابخانە کوردییەکانی وڵاتانی دیاسپۆرا.

لە دەقی بڕوانامەکاندا ڕوون کراوەتەوە کە لە ژێر ڕۆشنایی واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵی نێوان فیدراسیۆن و قوتابخانەکان، بە شانازییەوە بڕیار دراوە ئەو قوتابخانەیەی بڕوانامەکەی پێ دەدرێت، وەک ئەندامێکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆدێکی دیاریکراو  تۆمار دەکرێت کە هەر قوتابخانەیەک کۆدی تایبەت بەخۆی هەیە.

لە بەشێکی دیکەی بڕوانامەکەدا، پەیامێکی پێزانین ئاراستەی بەڕێوەبەران و مامۆستایانی قوتابخانەکان کراوە و پێیان ڕاگەیەندراوە کە ئەوان جێگەی شانازین بۆ نەتەوەی کورد و زمانی شیرینی کوردی، هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە خەبات و ماندووبوونیان بۆ خزمەتکردنی زمان و نەتەوەکەیان بەرز دەنرخێندرێت. بڕوانامەکە لۆگۆ و واژۆی هەریەک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەرە.

بەستنی کۆنگرەی یەکەمی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی و گرنگیدان بە قوتابخانەکانی تاراوگە، هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و ڕێگریکردن لە توانەوەی نەوەکانی داهاتووی کورد لە دەرەوەی نیشتمان، ڕۆڵی شفا بارزانی وەک سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، هەوڵێکی بەردەوامە بۆ یەکخستن و ڕێکخستنی تواناکانی کوردانی دیاسپۆرا و بەستنەوەیان بە پرسە نەتەوەییەکان و کلتووری زێدی باوباپیرانیانەوە، تاوەکو زمانی دایک ببێتە پردی پەیوەندییەکی پتەو لە نێوان نیشتمان و تاراوگەدا.

کارزان حەیدەر

[email protected]

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

009647504475408

___

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆرێکی یەکێتی نوسەرانی کورد دەکات

Harmn

بەریتانیا: شاندێکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ بەرپرسی ئای پیجی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبونەوە

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پێداویستی قوتابخانە کوردییەکانی دەرەوە دابیندەکات

Harmn