KDC

سەرۆک بارزانی :١١ی ئاداری ١٩٧٠ بەڵگەیەکی ڕوونە لە سەرکەوتنی شۆڕش وئیرادەی ڕەوای گەلی کوردستان

بەبۆنەی پەنجاو دووەمین ساڵیادی ڕێککەوتننامەی یانزدەی ئازار سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوو و ڕایگەیاند : ڕێککەوتنی ئاداری ساڵی ١٩٧٠ دەسکەوتێکی گرنگی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستانە و بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەرکەوتنی شۆرش و ئیرادەی ڕەوای گەلی کوردستان
لەدرێژەی ڕاگەیاندنەکەی سەرۆک بارزانی دەڵێت « ١١ ئادار لە ئەنجامی پێداگری و خۆڕاگریی گەلی كوردستان و شۆڕش، بە ڕابەرایەتیی جەنابی بارزانیی نەمر ڕژێمی عێراق ناچار كرا كە لە یازدەی ئاداری 1970ـدا بۆ یەكەم جار و بە شێوەیەكی فەرمی دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلەكەماندا بنێت»
لەکۆتایی دا سەرۆک بارزانی جەخت لە
پەیامی ئاشتیخوازنە و پێکەوە ژیانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە،و لەهەر باردۆخێکدا لەژێر هەر گوشارێکدا گەلی کوردستان دەستبەرداری ئازادی و مافەڕەواکانی نابێت

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە :-

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و دووەمین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر بە بەرزی یادی پەنجا و دوو ساڵەی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار دەكەینەوە كە دەستكەوتێكی گرنگی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان بوو.

لە ئەنجامی پێداگری و خۆڕاگریی گەلی كوردستان و شۆڕش، بە ڕابەرایەتیی جەنابی بارزانیی نەمر ڕژێمی عێراق ناچار كرا كە لە یازدەی ئاداری 1970ـدا بۆ یەكەم جار و بە شێوەیەكی فەرمی دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلەكەماندا بنێت.

یازدەی ئاداری 1970، بەڵگەیەكی ڕوونە لە سەركەوتنی شۆڕش و ئیرادەی ڕەوای گەلی كوردستان بەسەر نكۆلیكاریی ناحەزانی گەلی كوردستان و هەوڵەكانیان بۆ سڕینەوەی گەلەكەمان. ڕێككەوتننامەی یانزدەی ئازار بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان بوو. ئەو خەباتەی لەپێناو بەرقەراربوونی پێكەوەژیان و شەراكەت و دادپەروەری و ئاشتیدا بەردەوام بوو و گەییشتە ئەنجام.

ڕاستە لەدوای ڕێككەوتنی یازدەی ئازاریش ڕژێمی عێراق ڕێگەی پەیمانشكێنی و ملهوڕی گرتەبەر بەڵام ئیرادەی گەلەكەمان بۆ بەردەوامی خەبات و خۆبەدەستەوەنەدان هەر بەردەوام بوو و، بووە هۆی بەدەستهاتنی دەستكەوتی گەورەتر.

لە ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئازاردا جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە و ئەوەش دووپات دەكەینەوە كە لە هەر بارودۆخ و لەژێر هەر گوشارێكدا ئیرادەی گەلی كوردستان ناشكێت و، كوردستان دەستبەرداری ئازادی و مافە ڕەواكانی نابێت.

مسعود بارزانی
11ی ئادار 2022

___

ئەمڕۆ بەڕێز کاک شفا بارزانی سەردانی قوتابخانەی کوردی لە نەرویژ کرد

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی نەوەیەکی بەدرخانییەکان دەکات

KDC

رێکخراوی کانگا بە بۆنەی ٨ی مارس پەیامێک بڵاودەکەنەوە 

KDC
KDC

FREE
VIEW