KDC

شەرقولئەوسەت: رێژەی بەشداری هاووڵاتیانی عێراق بۆ دەنگدان زۆر کەم دەبێت

رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن، پێشبینی کەمی رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی 10ی مانگی دابێتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکا.

بەپێی راپۆرتێکی ئەمڕۆی رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەنی، بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە، کە چ حیزبەكان و چ هاووڵاتیانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هیچ گەرمییەکی پێوە دیار نییە و هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە هەمان هێزە تەقلیدییەكانی جاران جڵەویان بە دەستەوەیە و ماوەی 18 ساڵە كۆنترۆڵی وڵاتیان كردووە.

ئاماژەشیان بە هەڵبژاردنی ساڵی 2018 داوە، کە رێژەی بەشداری هاووڵاتیان تێیدا سەدا 30 بۆ سەدا 40 بووە.

بەگوێرەی راپرسییەكی پێشتری سەنتەری كلوذا بۆ توێژینەوە، كە لە 18 پارێزگای عێراق ئەنجامی دابوو، گەیشتبووە ئەو ئەنجامەی سەدا 57ی هاووڵاتیان بایكۆتی هەڵبژاردنی 10 ئۆكتۆبەری دابێت دەكەن، هاوکات سەدا 15یش هێشتا خۆیان یەکلا نەكردووەتەوە.

___

کۆنفیدراسیۆن ئاگادارییەک ئاڕاستەی کوردانی فەرەنسا دەکات

Harmn

پەیامی جێگری پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاند بۆ کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

خەلیل شەریف: پتر لە 40 ناوەندی خوێندن لە 30 وڵات وانەی کوردی دەڵێنەوە

Karzan