KDC

تەقە لە کۆڵبەرێکی کورد کرا و بریندارکرا

کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی پاوە، لەکاتی کۆڵبەری، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار دەکرێت.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ شەممە، کۆڵبەرێک بە ناوی توورەج کەریمی تەمەن ٣٧ ساڵ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شۆشمێی سەر بە شارۆچکەی نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە و برینەکەیشی سەختە.

بە وتەی سەرچاوەی رێکخراوەکە، توورەج کەریمی بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەی پێشتر تەقەی لێ کراوە و، بە مەبەستی چارەسەری گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە.

شایانی باسە، توورەج کەریمی خەڵکی گوندی شمشێری سەر بە شاری پاوە و دانیشتووی شاری نەوسوودە

___

واشنتن: نوێنەری كۆنفیدراسیۆن لە كۆڕێكدا دەربارەی ناتۆ باسی پێشمەرگەی کرد

Harmn

بەکارھێنانی منداڵان بۆ بانگەشەو پرۆپاگەندەی سیاسی

KDC

سەرۆک بارزانی پەیامێک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە

Harmn