KDC

ڕاپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران شەرمەزار دەکات

ڕاپۆرتێکی نوێی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بەرکاهێنانی بەرفراوانی ڕێوشوێنەکانی سزادان و توندوتیژییەکان بە پشتیوانی حکومەت بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی شەرمەزار دەکات. میشێل باچێلێت کۆمیساریای باڵای ئەو ڕێکخراوە جیهانییە بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتەکەی پێشکەش بە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد .

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات ئابووری لە کارکەوتوی ئێران، خراپبوونی ئاستی ژیان و زیادبوونی ئاڵۆزی باری کۆمەڵایەتی و سیاسی هاوکاتی پەتای کۆڤید-19 بوونەتە هۆی ناڕەزایەتی زیاتری خەڵکی.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت سەرباری ئەم کێشانە، دەسەڵاتداران هیچ خواستێکیان نیشان نەداوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازییەکی ڕاستەقینە یان کاردانەوەیەکی میهرەبانانە بۆ ئەو بارودۆخەی لە ئەنجامی ئەم قەیرانانە دروستبوون. ڕاپۆرتەکەی سکرتێری گشتی ئاماژە بەوە دەکات حکومەت هەر سورە لەسەر کۆنترۆڵکردنی زیاتر و سەپاندنی سزای توندتر.

باچەلێت، بۆ نموونە ئاماژەی بەوەداوە، کە ئێران بەردەوامە لە بەکارهێنانی بەربڵاوی سزای لە سێدارەدان بۆ ئەو کارانەی کە لە یاسای نێودەوڵەتیدا “تاوانی هەرە گەورە پێکناهێنن”.

___

ئەمەریکا ژمارەیەک کەناڵی عێراقی و ئێرانی دادەخات

KDC

ئۆکرانیا ،ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا

nusar1

پۆلیسی ئەڵمانیا ڕێگری لە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپ لە پەرلەمانی هەرێمی هامبۆرگ کرا سەردانی ھەولێر بکات

KDC
KDC

FREE
VIEW