KDC

ئاسمانەکانی ئەوروپا بە ڕووی فرۆکە ڕووسیەکاندا دادەخرێن

ئەڵمانیا، بەلجیکا، ئیتالیا، لۆکسمبورگ، فەرەنسا، نەرویج و سوید، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەرانبەر داگیرکردنی ئۆکرانیادا، ئاسمانی خۆیان بەسەر هێڵی ئاسمانی ڕووسیا داخست.

وەزارەتی گواستنەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی لە کاتژمێر 14:00ی پێشنیوەڕۆوە ئاسمانی بەسەر هێڵی ئاسمانی ڕووسیا و هەموو فڕۆکە تایبەتەکانیشی داخستووە.

ئیتالیا داخستنی ئاسمانی خۆی بۆ ڕووسیا ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی وادەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە دیاری بکات، گوتەبێژی حکوومەت لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “ئیتالیا ئاسمانی خۆی بۆ رووسیا دادەخات”.

سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا، ئەلێکساندەر دی کرۆو، ئەمڕۆ یەکشەممە، رایگەیاند، وڵاتەکەی ئاسمانی خۆی بەسەر هەموو کۆمپانیا ڕووسییەکان دادەخات.

لە تویتەر نووسیویەتی: “ئاسمان لە ئەوروپا کراوەیە، بەڵام کراوەیە بۆ ئەو کەسانەی کە خەڵکی بۆ لای یەک کۆدەکەنەوە، نەک ئەوانەی هێرشی دڕندانە دەکەن”.

چوونە پاڵ پۆڵەندا و کۆماری چیک و ئیستۆنیا و بولگاریا و فینلاند و دانمارک و مۆڵدۆڤا و بەریتانیا، کە هەمووان وەها بڕیارێکیان دا.

ژان باپتیست دێگاباری، وەزیری گواستنەوەی فەرەنساش، ڕایگەیاند، کە ئەوانیش وەک وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بە داخستنی ئاسمانی خۆیان بۆ فڕۆکە ڕووسییەکان هەڵوێست دژ بە داگیرکردنی ئۆکرانیا وەردەگرن.

دێگاباری لە تویتەردا نووسیویەتی: “فەرەنسا لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاسمانی خۆی بۆ هەموو فڕۆکە و هێڵە ئاسمانییەکانی ڕووسیا دادەخات”.

جێی باسە، مۆسکۆ بۆ یەکەمجار دەستی کرد بە قەدەغەکردنی گەشتی فڕۆکەی پەیوەست بەو وڵاتە ئەوروپیانە، کە بەسەر خاکەکەیدا بفڕن، بە گەشتی گواستنەوەیشەوە.

___

کۆب 26 :- 197 وڵات بە پەسەندکردنی پەیمانانەی گلاسکۆ(میثاق کلاسکۆ) رێکەوتن

KDC

کوردێکی دیکە لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر دەکرێت

KDC

لە برۆکسل مەراسیمی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەرچوونی گۆڤاری ڕەوەند بەڕێوەچوو

Karzan