KDC

سوپای پاسداران دایک و کوڕێکی کورد دەکوژن

لە ئاکامی دەستڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ئوتۆمبێلێک، دوو سەرنشینی خەڵکی داڵاهۆی سەر بە پارێزگای کرماشان بوون کوژران.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٧ی ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، 13ی مانگ، هێزەکانی سوپای پاسداران لە شاری داڵاهۆ و لە شوێنێک بە ناوی ملەی سەرانە، تەقەیان لە ئوتۆمبێلی هاووڵاتییەک کردووە و دوو سەرنشینی دەستبەجێ کوژراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی کامران ڕەحمانی سەر بە شارۆچکەی گاوارەی قەزای داڵاهۆ بوون، کە بریتی بوون لە سوورەت وەیسی تەمەن 70 ساڵ و عەلی ئەشرەف ڕەزایی تەمەن 30 ساڵ دایک و کوڕ بوون.

تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ نەخۆشخانەی شوهەدای شاری سەرپێڵی زەهاو گوازراونەتەوە.

هەتا ئێستا هۆکاری تەقەکردنی هێزەکانی سوپای پاسداران لەو ئوتۆمبێلە نەزانراوە و، زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەر دەستدا نییە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی ٥ هاووڵاتیی مەدەنی لە پارێزگای کرماشان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

___

بەریتانیا :تائێستا نزیکەی 60هەزار هاوڵاتی ئۆکرانی داوای ڤیزایان کردووە

nusar1

پۆڵەندا مانگانە 250 یۆرۆ دەداتە هەر پەنابەرێکی ئۆکرانی 

KDC

دیدارێک لەگەڵ سەرۆك وئەندامانی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی كوردانی ڕوسیا و وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو

KDC
KDC

FREE
VIEW